بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوقوڕۆکی دیداری ڕۆژی 30ی خەزەڵوەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و بەڕێوەبەران و ڕێکخەرانی کۆنگرەی یادی شەهیدانی ئیلام، ئەمڕۆ لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە خوێندرایەوە.
ڕێبەری لەو دیدارەدا باسی لە تایبەتمەندییەکانی ئیلام و خەڵکی قارەمانی ئەم پارێزگایە کرد کە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا بە چ شێوەیەک توانیویانە بەرگری لە وڵات بکەن .
وتیشیان: پارێزگای ئیلام لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆزدا قەڵایەکی پتەو بوو. بەڵێ هەندێ لە شارەکان و هەندێ ناوچەی ئەم پارێزگایە ماوەیەک کەوتە دەستی پیسی مونافق، بەڵام ئەم پارێزگایە وەکوو قەڵای میمەک وەستا.
ڕێبەری رایانگەیاند: ئیلام پێش هەموو وڵات کەوتە بەر پەلاماری سەدام و یەکەم شەهیدیش هی ئیلامە پێش ئەوەی شەڕ بەتەواوەتی بگاتە ناو وڵات.
Your Comment